نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دۆخی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە ژۆن نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فڕەنساوە پێگەیشت، وەزیری دەرەوە هاوسۆزی و پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دوپاتكردەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەردولا پەرەسەندنە بەردەوامەكانی ناوچەكە و ئاسۆكانی چارەسەركردنی كێشەكانیان تاوتوێ كرد و هاوڕابون لەسەر بەردەوامیی هاوئاهەنگیی نزیكی نێوانیان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی فڕەنسای بۆ هەرێمی كوردستان كرد و جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی فڕەنسا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكان و دورخستنەوەی ناوچەكە لە مەترسییەكانی شەڕ كردەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group