نەوا-
حسێن مەحمود قائیمقامی رانیە رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بەهۆی جەنگی ناوچەكەوە بڕیاریداوە سەرجەم چالاكییە جەماوەرییەكان و بۆنە نیشتمانییەكان بۆ كاتێكی نادیار رابگرێت، ئەمساڵیش بۆ یادی 5ـی ئادار تەواوی چالاكییەكانی ساڵیادی راپەڕینی سنورەكە رادەگرن.
قائیمقامی رانیە راشیگەیاندوە، هیچ گردبونەوەیەك لەو رۆژەدا ئەنجام نادرێت و هەمو ئامادەكارییەكان بۆ ئەو یادە هەڵوەشێنراونەتەوە، ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆش وەك رێكارێكی پارێزگاری لە سەلامەتیی گشتی و بەهۆی هەستیاریی بارودۆخەكەوە دراوە.