هەولێر.. زیاتر لە شەش هەزار فەرمانبەر زەویان بەسەردا دابەشكرا

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردەوە، بەئامادەبونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی تیروپشك بۆ قۆناغی شەشەمی دابەشكردنی زەوی كرا كە زیاتر لە 6 هەزار پارچە زەوی دەبێت.
لەو پرۆسەیەدا وەزیری شارەوانی ئاماژەی بەوەكردوە، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەردەوامە بۆ سودمەندبونی فەرمانبەران، لەوەتەی بڕیارەكە دەرچوە تائێستا كاری زۆر باشكراوە، نزیكەی 82 هەزار فەرمانبەر لە سنوری سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر فەرمانی وەزاری بۆ دەرچوە بۆ وەرگرتنی زەوی.
وتوشیەتی: تائێستا بە پێنج قۆناغ 32 هەزار فەرمانبەر زەویان بەسەردا دابەشكراوەو لەقۆناغی شەشەمیشدا زیاتر لە شەش هەزار پارچە زەوی تر دابەش دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group