دانەغاز: راگرتنی بەرهەم هێنانی غاز لە كۆرمۆر بۆ خۆپارێزیە لە هێرشەكان

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، كارەكانی بەرهەمهێنانی غازی لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر راگرتوە.
باسی لەوەشكرد، راگرتنی بەرهەم هێنانی غاز لە كۆرمۆر لە هەنگاوێكدا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم وەك هەنگاوی خۆپارێزی لە هێرشەكان.
كۆمپانیای دانە غاز ئاماژەی بەوەشكردوە، هەموو بەشەكانی كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە ئامادەباشیدان هەر كاتێك بارودۆخ گونجاو بوو دەست بە كارەكانیان بكەنەوە، دووپاتیشی دەكەنەوە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا بەردەوامە و پابەندین بەوەی كە بەپێی بەرزترین پێوەرەكانی شەفافییەت، هەر گۆڕانكارییەكی گرنگ ڕووبدات دەستبەجێ بازاڕی لێ ئاگادار بكەینەوە

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group