كێشەی زۆربەی ئەو هاوڵاتیانە چارەسەر كراوە كە لە فڕۆكەخانەكان گیریانخواردوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سروە رەسوڵ بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی و قەیرانەكان لە وەزارەتی ناوخۆ بە سایتی فەرمی پارتی راگەیاندوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان كێشەی زۆربەی ئەو هاوڵاتیانەی چارەسەركردوە كە بەهۆی داخستنی فڕۆكەخانەكان گیریانخواردوە.
وتوشیەتی، لە یەكەم رۆژی دروستبونی ئەم بارودۆخەوە لیژنەیەكی هەماهەنگی پێكهێنراوە بۆ كارئاسانی بۆ هێنانەوەی ئەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوەی وڵات گیریانخواردوە، دوو هێڵی گەرممان راگەیاند بۆ ئەوەی شوێنەكان بزانین و چۆن چارەسەریان بكەین، دواتر لەكونسوڵخانەی توركیا رەزامەندی ئەوە وەرگیرا هاوڵاتیان ڤیزەی ترانزێتی توركیا بۆ ماوەی پێنج رۆژ وەربگرن و لە شەرناخەوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group