پارێزگاری كەركوك لەگەڵ وەزیری نەوتدا شایستەكانی شارەكەیان تاوتوێدەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوت لەشاری بەغدا كۆبوەوەو دۆسیەی وزە و شایستەی هاوڵاتیانی پارێزگاكەی لەگەڵدا تاوتوێكردوەو باسیان لەڕێگاكانی بەهێزكردنی هەماهەنگی هاوبەش و پشتیوانیكردنی كەرتی وزە لە كەركوك كردوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا جەختكراوەتەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی كەرتی نەوت لە كەركوك و دەستەبەركردنی شایستەكانی پارێزگاكە لە دۆسیەی وزەداو هەوڵدان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بە جۆرێك كە هاوكار بێت لە پشتیوانیكردنی ئیدارەی خۆجێی و دابینكردنی پێداویستییەكانی سەرجەم هاوڵاتیان.
هەر لەو چوارچێوەیەدا پارێزگاری كەركوك لەشاری بەغدا گفتوگۆیكردوە دەربارەی ڕێگاكانی پشتیوانیكردنی پارێزگاكە بۆ زامنكردنی شایستەكانی وزە لە تۆڕی نیشتمانی و دابینكردنی پێداویستییەكانی بە مەبەستی جێگیركردنی دۆخی پێدانی كارەبا بەشارەكەیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group