عەلی حەمە ساڵح: بەغداد داوای داهاتی ناوخۆ دەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست بڵاویكردوەتەوە، ئەوەی دەیڵێن گوایە 120 ملیار دینار نەماوەو بەهۆی ئەم دۆخەوە نەوت راگیراوەو عیراق 100٪ موچە دەنێرێت راست نیە، بەڵكو بەغداد داوای داهاتی ناوخۆ دەكات، هەرێم دەڵێت توانامان نیە بەهۆی ئەم دۆخەوە گرفت بۆ بەشێك لە خاڵە سنورییەكان دروستبوە.
عەلی حەمە ساڵح وتوشیەتی: ئێستا دوو بژاردە هەیە تائێستا لەسەر هیچی رێككەوتن نەكراوە یان ئەو بڕەی كە 120 ملیار دینارە بیبڕن، یاخود بڕێكی نوێ جێگیر بكەن،  خاڵی بەهێزی هەرێم تێپەڕبونی 200 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوكە بەبۆریی، ئەوەی پێویستە وەفدێكی هەرێم بچێت و تا ئەم دۆخە تێدەپەڕێت رێككەوتن بكات، بە لێدوانی توند تەنها موچەی خەڵك دوادەكەوێت و هیچ پێشكەش ناكات، لێدوانی توند هەڵوێست و پلانی لەگەڵ نەبێت زیانی زیاترە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group