لەڕێی وزەی خۆرەوە 85 مێگاوات كارەبا بە هاوڵاتیانی سنوری سلێمانی گەیشتوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەپێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبوەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی رۆژ لەدوای رۆژ هاوڵاتیان رو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر (سۆلار) دەكەن و كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆرەوە گەیشتوەتە 85 مێگاوات.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بە پێی كۆتا ئامار تا بەرواری 9-4-2026 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوەو تۆماركراوە گەیشتوەتە 3 هەزارو 166 هاوبەش، لەو هاوبەشانەی سیستمی سۆلاریان داناوە 2 هەزارو 611 هاوبەشی ماڵان، 450 هاوبەشی بازرگانی، 15 هاوبەشی پیشەسازی، 85 هاوبەشی كشتوكاڵی و 5 هاوبەشی میریین.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group