نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كە رۆژی یەكشەممەی داهاتو دەستدەكەن بە دابەشكردنی موچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، بڕی 957 ملیارو 122 ملیۆن دینار وەك شایستەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئازار خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
راشیگەیاندوە، بەهۆی ئەوەی پارەكە لەكۆتایی دەوامی فەرمی بانكی ناوەندی عیراق داخڵی سەر هەژماری بانكی وەزارەتیان بوو، وەرگرتنی پارە لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق دەكەوێتە رۆژی یەكشەممەو راستەوخۆ هەمان رۆژ دوای وەرگرتنی پارەكە دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت.