وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی هەمواركردەوە
5 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیكردنەوەكان و ساڵنامەی خوێندن و هەمواركراوی تاقیكردنەوەكانی بۆ پۆلەكانی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی و پەیمانگاكان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 بڵاوكردەوە.
بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكان بەم شێوەیەی دەبێت:
یەكەم: تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی نیشتمانی
خولی یەكەم: لە 14-5-2026، دەستپێدەكات تا 25-5-2026 بەردەوام دەبێت.
خولی دووەم: لە 15-6-2026 دەستپێدەكات تا 30-6-2026 بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانەوە،خولی یەكەم: لە 14-6-2026 دەستپێدەكات تا 8-7-2026 بەردەوام دەبێت،هەروەها،خولی دووەم: لە 11-8-2026 دەستپێدەكات تا 27-8-2026 بەردەوام دەبێت، سێیەم: تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرز بۆ پۆلەكانی 9 و 12.
چوارەم: تاقیكردنەوەكانی پەیمانگەكان بەم شێوەیە دەبێت:
تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ لە 9-5-2026 دەستپێدەكات تا 20-5-2026 كۆتایی پێ دێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كارگێڕی قوتابخانەكان سەرپشك كراون بۆ دیاریكردنی رۆژانی تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەم، بەو مەرجەی لە دوای تەواوكردنی پرۆگرامەكان بێت و ماوەی تاقیكردنەوەكان لە 4 بۆ 5 رۆژ تێنەپەڕێت.
وەزارەتی پەروەردە رونیشیكردەوە، ئەو قوتابخانانەی تاقیكردنەوەی نیوەی وەرزیان تەواو نەكردووە، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندن تاقیكردنەوەكانیان ئەنجام دەدەن، هەروەها رۆژانی شەممە بە رۆژی تاقیكردنەوە ئەژمار دەكرێت.، سەبارەت بە پۆلە ناكۆتاكان، دواتر رێكەوتی تاقیكردنەوەكانیان لەلایەن وەزارەتەوە دیاری دەكرێت.