چوارشەممە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
11 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
شارەزایەتی كەشناسی رایگەیاند، لەئەنجامی بەردەوامی كاریگەرییەكی بەرزی پاڵەپەستۆ رۆژی چوارشەممە 15/4 ئاسمانی هەرێم بە زۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەوری تەنك و بەگشتی كەشوهەوا سەقامگیر ەبێت لەسەرجەم ناوچەكان.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، هەمان رۆژ پلەكانی گەرما بە رێژەی 2 تا 3 پلە بەرزتر دەبنەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت، لە كەشوهەوای دەرەكیشدا لەبەشێكی بیابانەكانی ناوەڕاستی سعودیەو رۆژهەڵاتی پارێزگای مەككە ئەگەری دروستبونی هەوری سوپەرسێڵ و بارینی تەرزەی گەورەو لافاوێكی زۆر دەبێت كە پێشتر لەم كاتەی ساڵدا نەبینراوە.