نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی پاكستان ڕایگەیاند، تا ئێستا كاتی دەستپێكردنی گەڕێكی نوێی گفتوگۆكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران دیاری نەكراوە.
تاهیر ئەندەرابی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی پاكستان باسی لەوەكرد، هەریەكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەن بۆ ئەنجامدانی گەڕێكی نوێی گفتوگۆكان بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێككەوتن بۆ ڕاگرتنی شەڕ، بەڵام تا ئێستا كاتی دەستپێكردنی كۆبوونەوەكان دیاری نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، زانیاری ورد لەبەردەست نییە سەبارەت بە شوێنی بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانوستانەكان، بەڵام وڵاتەكەی كەناڵەكانی پەیوەندی لە نێوان واشنتن و تاران بە كراوەیی دەهێڵێتەوە.
ئەندەرابی وتیشی: كە هەوڵەكانی پاكستان بۆ نێوەندگیری لە نێوان هەردوو وڵاتدا و گەیشتن بە ڕێككەوتن، خاوەنی پشتگیرییەكی نێودەوڵەتی بەهێزە.