رێبەر ئەحمەد: كەركوك هی هەموانە نابێت بە سەفەقات پۆستەكان دابەش بكرێن

2 کاتژمێر پێش ئێستا

رێبەر ئەحمەد ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە لایەنەكان بگەڕێنەوە بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و رێز لە هەڵوێستی ئەو لایەنانە بگرن كە وەك براوەی هەڵبژاردن دەستنیشانكراون.
وتیشی: پارتی بەشداریی هیچ كۆبونەوەیەك ناكات كە لەسەر بنەمای رێككەوتنی هۆتێل رەشید بێت و جەختدەكاتەوە كە نابێت چارەنوسی كەركوك بە سەفقەی گوماناوی یەكلایی بكرێتەوە.
رێبەر ئەحمەد باسلەوەشكرد،  لەگەڵ ئەوەن سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك بەگوێرەی قەبارەی خۆیان رۆڵیان لە ئیدارەدانی شارەكەدا هەبێت، كەركوك هی هەموانەو نابێت ئیرادەی خەڵكەكەی زەوت بكرێت یان لە دەرەوەی شارەكە بە سەفەقاتی گوماناوی پۆستەكان دابەش بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group