بەنداوی دەربەندیخان نزیكە لە سەرڕێژبون

7 کاتژمێر پێش ئێستا
رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ ساڵێكی زۆر باراناوی و باش بوە بۆ گلدانەوەی ئاو و لەكۆی 25 بەنداو زۆربەیان سەرڕێژ بون، تەنها بەنداوەكانی (دوكان، دەربەندیخان و گۆمەسپان) ماون كە ئەوانیش بڕێكی زۆرو باش ئاویان تێدا گلدراوەتەوەو دەربەندیخانیش نزیكە لە سەرڕێژبون.
رەحمان خانی ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو ئاوەی گلدراوەتەوە سودێكی زۆری بۆ كەرتەكانی كشتوكاڵ، ئاژەڵداری، گەشتوگوزارو دابینكردنی ئاوی خواردنەوە دەبێت، پلانیش بۆ دروستكردنی بەنداوی نوێ هەیەو هەر كاتێك دۆخی دارایی گونجاو بێت دەست بە جێبەجێكردنیان دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group