سەرەتای مانگی داهاتوو حاجیانی سنووری سلێمانی بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێدەكەون

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی دەڵێت، لە سەرەتای مانگی داهاتوو حاجیانی سنووری سلێمانی بەرەو وڵاتی سعودیە لە رێگەی وشكانییەوە بەڕێدەكەون.
عەباس خدر بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی 7ی ئایار، سەرجەم حاجییانی پارێزگای سلێمانی كە پێكهاتوون لە 25 قافڵە بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێدەكەون كە ژمارەیان هەزار و 262 حاجیە، هەر قافڵەیەك دوو پاسی بۆ دانراوە، بۆ ئەوەی هەر نەفەرێك دوو كورسی بەربكەوێت و گەشتەكەی بە ئیسراحەت بكات.
باسی لەوەشكرد، حكومەتی عێراق بەڵێنی داوە بۆ هەر حاجیەك دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بگۆڕێتەوە، ئەمەش شتێكی باشە و لەو ئاڵوگۆڕە هەر حاجیەك نزیكەی 420 هەزار دیناری بۆ دەگەڕێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group