بورهان رەشید گوڵە: ئازادكردنی كۆمەڵێك لە دەستگیركراوەكانی لالەزار هەنگاوێكی ئەرێنییە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بورهان رەشید گوڵە سەرۆكی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل رایگەیاندوە، مانگرتنی لاهورو پۆڵاد شێخ جەنگی برای لە زیندان وەك فشارێكە بۆ گواستنەوەی دۆسیەكەیان بۆ دادگای تەمییزی هەولێر، دادگای سلێمانی تەنها كۆپی دۆسیەكەی ناردوە نەك ئەسڵەكەی ئەمەش بوەتە هۆی دواكەوتنی رێكارەكان.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی جەختیكردوەتەوە، مانگرتن لە خواردن مافێكی مەدەنی و سیاسییە، بارودۆخی دەستگیركراوەكان لەناو زینداندا گونجاو نەبوە، بەڵام ئازادكردنی كۆمەڵێكی نوێی لایەنگرانیان وەك هەنگاوێكی ئەرێنی دەبینن، هەرچەندە لاهور شێخ جەنگی و براكەی هێشتا لە زیندان ماونەتەوەو دیار نییە ئایا دۆسەیەكانیان لە دادگای سلێمانییەوە دەگوازرێتەوە بۆ هەولێر یاخود نا. 
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، پاسەوانی تایبەتی لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ 11 دەستگیركراوی دیكەی روداوەكانی لالەزەر دوای تەواوبونی لێكۆڵینەوەكان لە ئاسایشی سلێمانی ئازاد كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group