نەوا-
سەربەست مەولود بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاندوە، لەهەرێمی كوردستان 500 هەزار موچەخۆر رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ وەرگرتنی زەوی هەیەو پڕۆسەی وردبینی بۆ زۆربەیان تەواو بوە، بۆیە ناوەكان رەوانەی شارەوانییەكان كراون تا دەست بە دابەشكردنی زەوی بكرێت.
وتیشی: پڕۆسەكە كاتی پێویستە چونكە پەیوەستە بە وەزارەتەكانی دارایی، كشتوكاڵ و فەرمانگەكانی تاپۆ بۆ ئامادەكردنی زەوییەكان، بەڵام وەزارەتی شارەوانی لەگەڵ سەرجەم یەكە ئیدارییەكان كۆبوەتەوە بۆئەوەی پرۆسەكە خێراتر بكرێت و هەر گرفتێك لە هەر شوێنێك هەبێت بە زوترینكات چارەسەر بكرێت.
سەربەست مەولود باسی لەوەشكردوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران فەرمانبەرانی گرێبەستیش زەوی وەردەگرن لە ئێستاشدا داوا لە وەزارەتەكان كراوە لیستی ناوەكانیان رەوانە بكەن بۆئەوەی دوای وردبینی بە زوترینكات دەست بە دابەشكردنی زەوی بەسەر ئەوانیشدا بكرێت.