نەوا-
هاتوچۆی ڕاپەڕین ئاشكرایكرد، هیچ جۆرە چاوپۆشییەك بۆ ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە ناكەن و ڕاستەوخۆ دەستیان بەسەردا دەگرن.
لە ڕاگەیەندراوێكدا بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی ڕاپەڕین رایگەیاند، دیاردەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە تەنها سەرپێچییەكی هاتوچۆ نییە، بەڵكو هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی، بۆیە مەفرەزەكانیان ڕاسپاردووە بە توندترین شێوەی یاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەدا بكەن و دەستیان بەسەردا بگرن.
ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدكراوە، سەلامەتیی گشتیی هاوڵاتیان هێڵی سوورە و ڕێگە بە هیچ كەسێك نادرێت بەهۆی لێخوڕینی بێ مۆڵەت یان دروستكردنی دەنگی نائاسایی، ژیانی خەڵك بخاتە مەترسییەوە و ئارامیی شەقامەكان تێكبدات، هەر كەسێكیش ئەو سنوورانە ببەزێنێت، ڕووبەڕووی سزایەكی قورس و بێ گەڕانەوە دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئەوەشی خستەروو، بۆ كۆنترۆڵكردنی زیاتری سنوورەكان و ناو شارەكان، پلانێكی تۆكمەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان داڕشتووە، تاوەكو یاسا ببێتە تاكە حاكم لەسەر شەقامەكان و ئاسایش و سەلامەتیی خەڵك بپارێزرێت.