نەوا-
لەپاركی گشتی خورماڵ بە سەرپەرشتی تۆڕی رێكخراوەكانی خورماڵ شەشەمین فێستیڤاڵی گژوگیا بەهارییەكان دەستیپێكردو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا چەندین بەرهەمی گژوگیای سروشتی شاخەكانی هەورامان و ناوچەكە نمایشدەكرێت.
ئەمین حاجی زەڵمی سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكە رایگەیاندوە، شەشەمین فێستیڤاڵی گژوگیا بەهارییەكانە رێكیانخستوە، دەیانەوێت ئەم گژوگیا بەهارییانە بەتەواوی خەڵكی ناوچە جیاوازەكان ئاشنا بكەن، لەهەمانكاتدا دەیانەوێت بوژاندنەوەیەكی ئابوری بەناوچەكە ببەخشن و گەشتیاری زیاتر بۆ ناوچەكە رابكێشین.