نەوا-
محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان دەڵێت، بڕیاردراوە لە هەمو پارێزگاو ئیدارەی سەربەخۆو قەزاكان ناوچەی پیشەسازی دروستبكرێن، بۆیە تاوەكو ئێستا لە چەندین ناوچە دەست بەدروستكردنی ناوچەی پیشەسازی كراون و ئامادەكاری كراوە بۆئەوەی ژمارەیەك ناوچەی پیشەسازی تازە دروست بكرێن.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بۆ سایتی فەرمی پارتی وتوشیەتی: بڕیارە 16 ناوچەی پیشەسازی لەهەرێمی كوردستان دروستبكرێن كە لەئێستادا كار لەسەر ناوچەی پیشەسازی لە چەند پارێزگاو ئیدارەیەكی سەربەخۆ دەكرێم و بەشێكیشیان ئامادەكاری دەكرێت دەست بەكاركردن تێیاندا بكرێت و بڕیارە جگە لەوانەش ژمارەیەكی دیكەی ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان دروست بكرێن.