نەوا-
پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردوەتەوە، نوخشە ناصح پارێزگاری هەڵەبجە بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە سەردانێكی مەیدانی ئەنجامداوە بەمەبەستی بەدواداچون بۆ زەوییە كشتوكاڵییەكان و لە نزیكەوە ئاگاداربون لە دۆخی كەرتی كشتوكاڵ لەسنورەكەداو پتەوكردنی هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان و كشتوكاڵ.
ئەوەشیخستوەتەڕو، پارێزگاری هەڵەبجە جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی زەوییە كشتوكاڵییەكان و رێگریكردن لە هەر جۆرە زێدەڕۆییەك كردەوەتەوەو دوپاتیكردەوە كە پارێزگا هەمو پاڵپشتییەكی خۆی بۆ كەرتی كشتوكاڵ دەردەبڕێت بۆئەوەی جوتیارانی ناوچەكە بتوانن بە باشترین شێوە كارەكانیان ئەنجام بدەن و ئاستی بەرهەمهێنان لەسنورەكەدا پەرە پێبدەن.