هەفتەی داهاتو گەرمای هاوینە دەستپێدەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، رۆژی پێنجشەممە 7/5 لەئەنجامی بەردەوامی كاریگەری ئەو بارستە هەوا فێنكەی روی كردۆتە ناوچەكە پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوەو لە رۆژی هەینییەوە بەگشتی كاریگەرییەكانی كۆتایی پێدێت و پلەكانی گەرما دەست بەبەرزبونەوە دەكەنەوە لەگەڵ بەردەوامی سەقامگیری كەشوهەواو ئاسمانی ناوچەكە بەزۆری ساماڵ دەبێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی وتوشیەتی: لەهەفتەی داهاتوەوە بەتایبەت لە رۆژانی 10 و 11ی مانگ بەدواوە تا 20ی مانگ لە ناوچەكان قۆناغێكی نوێ لەبەرزبونەوەی پلەكانی گەرما دەستپێدەكات لەگەڵ بەرزبونەوەی پەستانی بەرگەهەواو بەردەوامی سەقامگیری كەش، بەگشتی لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و ئیدارەی گەرمیان لەنێوان 35 تا 37 پلەی سەدی بەرزدەبنەوەو كەشی هاوینە لەو ناوچانەدا دەستپێدەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group