بڕ‌یارە رۆژی یەكشەممە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ بەغداد بنێردرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بڕ‌یارە رۆژی یەكشەممە 10/5 داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان ر‌ەوانەی بەغداد بكرێت، لەدوای ناردنی داهاتی نانەوتیش ر‌ێككارەكانی ناردنی موچەی فەرمانبەران دەستپێدەكات.
بە وتەی سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە بە سایتی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە،  كۆی داهاتی نانەوتی مانگی نیسان نزیكەی 100 ملیار دینار بوە، لەو بڕ‌ەش نزیكەی 52 ملیار دیناری بۆ حكومەتی فیدراڵ دەبێت، سەرجەم رێككارەكانی ناردنی ئەو پارەیەش تەواو بوە‌و بە ئەگەرێكی زۆرەوە ر‌ۆژی یەكشەممە دەخرێتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندوە، وەزیری دارایی دەتوانێت ئیمزای ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكات و پرسی پێكهێنانی حكومەت هیچ كێشەیەك بۆ ناردنی موچە بۆ هەرێم دروستناكات، چونكە موچەخۆرانی عیراقیش موچەیان لە وادەی خۆدا پێدراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group