فەهمی بورهان: كارنامەكەی زەیدی هیچ روبەرێكی بۆ كێشە دەستورییەكانی كوردستان تێدا نیە

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، كارنامەی چوار ساڵی داهاتوی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو كە لە 14 بەش پێكهاتوە، هیچ روبەرێكی بۆ كێشە دەستورییەكانی خەڵكی كوردستان  تێدا نییە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە كاندیدكردنی عەلی زەیدی،نەك نیگەرانیان نین بە پێچەوانەوە نامەی پشتیوانی و پیرۆزباییان بۆ ناردوە.
فەهمی بورهان رەخنەی لە پەرتەوازەیی لایەنە سیاسییەكانی كورد گرتوەو وتویەتی: كورد یەكگرتو نییە پێشیوایە هەر ئەمە هۆكار بوە تا مادەی 140ی دەستور و ماف و داوا رەواكانیان نادیدە بگیرێت.
سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم جەختیشیكردوەتەوە، پێویستە هەمو هێزە سیاسییەكانی كوردستان درك بەو راستییە بكەن ئەم كارنامەیە نەخشەڕێگای چوار ساڵی داهاتوەو لاپەڕەی مامەڵەكردنی حكومەتی نوێیە لەگەڵ سەركردایەتی كوردو حكومەتی هەرێمدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group