شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕیوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت ئەم شەپۆلە كە سبەینێ دووشەممە دەستپێدەكات، تاوەكو ڕۆژی هەینی، بەردەوام بێت، كە تێیدا پلەكانی گەرما بە بڕی 5 تا 7 پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پلەكانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاكان و ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان بۆ 30 پلەی سیلیزی بەرزبێتەوە، هاوكات لە ناوچە شاخاوییەكانیش پلەكانی گەرما ڕوو لە هەڵكشان دەكەن و نزیك دەبنەوە لە 30 پلەی سیلیزی.
لە ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسیدا باس لەوەشكراوە، ئەم شەپۆلی گەرمایە تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو، پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەكی فێنك بۆ سەر ناوچەكە دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group