رۆژی پێنجشەممە شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە، رۆژی سێشەممە 19/5 لیستی موچەی مانگی پێنج و راپۆرتی تەراوزی پێداچونەوە ئامادەكراوەو رۆژی چوارشەممە لە بەغدا رادەستی وەزارەتی دارایی عیراقی فیدڕاڵ كراوە.
سەرچاوەكە باسی لەوەشكردوە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات. 
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24یش راپۆرتی رادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ لەم چەند رۆژەدا دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی عیراق و پڕۆسەی كۆكردنەوەی داهاتی نانەوتیش بەردەوام دەبێت، بەڵام رەنگە دابەشكردنی موچە پێش هاتنی جەژنی قوربان نەبێت بەڵكو بكەوێتە دوای جەژن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group