نەوا-
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی پلەبەرزكردنەوەی 8 هەزارو 758 كارمەندو پلەداری وەزارەتی پێشمەرگەوە لە پەیامێكدا پیرۆزبایی ئاڕاستە كردن.
وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندوە، ئەم پلەبەرزكردنەوەیە مافێكی شایستەو یاسایی خۆیانە كە دەرەنجامی دڵسۆزی ئەرككێشانی بەردەوامیانە لە پاراستنی خاك و نیشتمان و دەستكەوتەكانی گەلەكەیان، ئەوان هەمیشە پارێزەری ئەم هەرێمە بون و شایستەی هەمو رێز و پێزانینێكن.
شۆڕش ئیسماعیل هیواشی خواستوە، پلە بەرزبونەوەی ئەو پێشمەرگانە ببێتە پاڵنەرێكی بەهێزتر بۆ بەردەوامبون لەسەر پەرەپێدانی زیاتری تواناكانیان لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی كوردستان.