سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات خاوێنی شۆستەو شەقامەكان رابگرن

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە، پێویستە قوربانیكردن لە كوشتارگەكانداو كاری ئاژەڵداریش لە مەیدانی كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان بكرێت، بە پێچەوانەشەوە لەسەر شەقام و گەڕەك و ناو ماڵاندا رێگەپێدراو نییەو سەرپێچیكاران روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.
راشیگەیاندوە، داواكارن لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و مامۆستایانی ئاینی بەشداریی هەڵمەتێكی هۆشیاریی بكەن و لەسەر ئەم بابەتە هانی خێرخوازان بدەن كە پابەندبن بە رێنماییەكانی شارەوانیی و قائیمقامییەتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتێرنەری سلێمانی تاوەكو لە كوشتارگەكان ئاژەڵەكانیان بۆ قوربانیكردن ئامادە بكەن.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان كردوە خاوێنی شۆستەو شەقامەكان رابگرن و سەرپێچی رێنماییەكان نەكەن، چونكە بەو كارە دەبنە هۆكاری بڵاوبونەوەی نەخۆشیی و شێواندنی ژینگەو پیسكردنی شۆستە و شەقامەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group