ئەمرۆ مەسرور بارزانی و شاندێكی باڵای حكومەت سەردانی بەغدا دەكەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەمڕۆ شەممە 23-5 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای حكومەت، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.
بەگوێرەی‌ بڵاوكراوەیەكی ماڵپەڕی‌ حكومەتی‌ هەرێم، مەسرور بارزانی‌ لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەكانی عێراق كۆدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە كۆبوونەوەكاندا، وێڕای گفتوگركردن لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە، چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، تاوتوێ دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group