نێچیرڤان بارزانی و عەباس عەراقچی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە راگەیندراوێكدا رایگەیاند، شەوی رابردوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییەكیی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانیدا تاوتوێ كراوە، هەروەها دەربارەی بەهێزكردنی هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور، بیروڕایان گۆڕییەوە.
لە تەوەرێكی دیكەی پەیوەندییەكەدا، بەپێی راگەیێندراوەكە، باسیان لە دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە كرد و جەختیان لە گرنگیی هەوڵی وڵاتانی ناوچەكە كردەوە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.