پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی ئاشكرایكردوە، لەڕۆژی چوارشەممەوە ناوچەكانی هەرێم دەكەوێتە ژێر كاریگەریی بارستەهەوایەكی گەرم، پێشبینی دەكرێت لە دوەم رۆژی جەژنی قورباندا پلەی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزببێتەوە.
ئەو شارەزایەی كەشناسی بڵاویشیكردوەتەوە، سەرچاوەی بارستە هەواكە ناوچەكانی باكوری سعودیەو باشوری عیراقە پلەكانی گەرما 3 تا 4 پلە بەرزدەكەنەوە و لوتكەی كاریگەرییەكی دووەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت بەجۆرێك بەرزترین پلە لەسەنتەری سلێمانی دەگاتە 35 پلەو هەولێر 38 پلەو دهۆك و هەڵەبجە 36 پلەو ناوچەكانی سنوری گەرمیان دەگاتە 42 پلە، رۆژی هەینیش پلەكان نزمدەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group