نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەشاری هەولێر لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبوەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، لەكۆبونەوەكەدا هەردولا رەوشی ئێستای رۆژئاوای كوردستان و سوریایان تاوتوێكردوەو هاوڕابون لەسەر گرنگی بەردەوامیی ئاگربەست.
جەختیشیانكردوەتەوە كە پاراستنی ئارامی ناوچەكە پێویستییەكی سەرەكییە بۆ رێگریكردن لە تێكچونی زیاتری بارودۆخی مرۆیی و ئەمنیی.