پرسی نه‌وا پێشکەشکار : عادل شاسواری

به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه‌ تیایدا ئێوه‌ میوان و به‌شدارن.

تەوەری ئەمجارەی "پرسی نەوا" تایبەت بوو خوێندنەوەی تێپەڕبوونی 73 ساڵەی تەمەنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەرئاستی ناوخۆ و دەرەوە. بەشداربوانی بەرنامەكە بە دوو جۆر خوێندنەوەیان بۆ پارتی كرد ئەویش بە ئیجابی و سلبی.. هەندێك لە بەشداربوان پێیانوابو: پارتی لەتەمەنی خۆیدا نەیتوانیوە ئەو ئەركەی لەسەر شانیەتی بەرانبەر بە میللەتەكەی جێبەجێی بكات. لەبەرانبەردا هەندێكی تر لەبەشداربوان پێیانوابو هەموو حزبەكان بەگشتی و پارتی بەتایبەتی رۆڵیان هەیە لەوەدا، كە ئێستا هەرێمێكی سەربەخۆمان هەیە و دەتوانین ئازادانە بژین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group