به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه‌و بڕیاره رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ش شاندى هه‌رێم بۆ بودجه‌ى ساڵى داهاتو بچێته به‌غدا، نه‌وا ده‌پرسێت: ئایا له‌م بارودۆخه‌ى ئێستادا رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت؟ به‌شداربوانى به‌رنامه‌ی "پرسی نه‌وا" له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌دا دوو ڕا و بۆچوونیان هه‌بوو: به‌شێكیان پێیانوابوو: عیراق كه‌سێكى تر‌ى وه‌كو عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌خۆیه‌وه نابینێت، ئه‌وه‌نده بێلایه‌نانه حوكم بكات، به‌ڵام حه‌یف حكومه‌تى هه‌رێم پشتگیریى ته‌واوى نه‌كرد و وا له‌ژێر فشارى خه‌ڵكدا ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه، بۆچوونى دووه‌م ئه‌وه‌بوو: كورد خاوه‌ن كێش و پێگه‌ى خۆیه‌تى و ئه‌گه‌ر بزانێت چۆن مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كاندا ئه‌وا كه‌مترین زیانى به‌رده‌كه‌وێت.