به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر نه‌وت به‌رانبه‌ر به بودجه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وت، نه‌وا ده‌پرسێت: ئایا كورد ده‌توانێت رێككه‌وتنه‌كه له په‌رله‌مانى عیراقدا تێپه‌ڕێنێت؟ یاخود دژه‌كان سه‌رده‌كه‌ون؟ به‌شداربووانى به‌رنامه چه‌ند ڕایه‌كى جیاوازیان هه‌بوو، هه‌ندێك پێیانوابو: نه‌خێر ناتوانن، چه‌ند به‌شداربوویه‌كیش ده‌ڵێن "ئه‌گه‌ر بشتوانن له په‌رله‌مان بیچه‌سپێنن، دواجار مه‌رج نیه پێوه‌ى پابه‌ندبن". هه‌ندێكیش پێیانوابو: به‌ڵێ ده‌توانن، ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌مریكا له پشتیه‌تى و پێویسته جێبه‌جێبكرێت.