لەبارەی رەوانەكردنی موچە لە بەغداوە بۆ هەرێم رونكردنەوە دەدرێت

23/02/2020

نەوا
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و دەڵێت، لەدوو رۆژی داهاتوودا بەغدا پارە بۆ هەرێم دەنێرێت.
شیروان میرزا پەرلەمانتاری یەكێتی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە: بەپێی بەدواداچوونەكانم وەزیری دارایی عیراق ئیمزای لەسەر پارەی مانگانەی دیاریی كراوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كردوەو لەدوو رۆژی داهاتوودا پارەكە دەخرێتە سەر حساب بانكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
وتیشی: هیچ كێشەیەك لە رەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عیراقەوە نیە، بەڵام مانگانە حكومەتی عیراق لە 17 تا 25 ی مانگ ئەو پارەیە دەخاتە سەر حساب بانكی هەرێم، بۆیە دووشەممە یان سێ شەممە بەدڵنیایی ئەو پارەیە بۆ هەرێم دەنێردرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group