تائێستا زیاتر لە 100 هەزار فەرمانبەر زەویان وەرگرتوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەربەست مەولود بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، دوای تەواوبونی پرۆسەی وردبینی لە ناوی فەرمانبەران، تائێستا زیاتر لە 100 هەزار كەس زەویان وەرگرتوەو پرۆسەكەش بە خێرایی لە شارە جیاوازەكاندا بەردەوامە. 
راشیگەیاندوە، وەزارەتەكان ناوی فەرمانبەرانی گرێبەستیان بۆ ئەنجومەن رەوانە كردوە كە مەرجی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە، چاوەڕێ دەكەن بگاتە دەستیان بۆ وردبینیكردن و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی تا ئەوانیش زەوی وەربگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group