دوو رۆژ مۆڵەت دەدرێتە بریكارەكانی خۆراك لە سلێمانی

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراكی سلێمانی دواین هۆشداری دەداتە بریكارەكانی خۆراكی ناوشاری سلێمانی بۆ هێنانی پارەی سەبەتەی چوارەمی خۆراك و ماوەی دوو رۆژ مۆڵەتیان پێدەدات.
 بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیندراوێكدا ، ئاگاداری بریكارەكانی بنكەكانی 265، 266 ی ناو شار دەكاتەوە كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراكی سلێمانی بكەن لەمڕۆ چوارشەممە 8ی تەمموزی، بۆ ئیداع كردنی بڕی پارەی سەبەتەی خۆراكی چوارەم بۆ ساڵی 2026 بە داتای مانگی حوزەیران، تەنها دوو ڕۆژ مۆڵەتیان دەبێت.
باسی لەوەشكردووە، بڕی پارەكە بە شێوەی كاش وەردەگیرێت لەلایەن بانكی جنوبی ئیسلامی لەگەڵ هێنانی كارتی بانكی و هێنانی كۆپیەك لە كارتی نیشتمانی.
هەروەها، بەرێوبەرایەتیەكە، ئاگاداری ئەو بریكارانەی بنكەكانی 261 تا 266 دەكات كە پارەی خۆراكیان بۆ سەبەتەی چوار خستووەتە سەر كارتە بانكیەكەیان پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراكی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی وەسڵی كەسەركانیان ئەو پارەیە لە كارتە بانكیەكەیان ببڕیت و وەسڵی سەبەتەی چوار وەر بگرنەوە.
هۆشداریش دەدات لەوەی هەر بریكارێك لە ماوەی بەرواری دیاریكراو دا ئامادە نەبێت بۆ هەر ڕۆژێك دواكەوتن بڕی 25 هەزار دینار غەرامە دەكرێت، دەبێت ئەم بڕیارە وەك خۆی جێبەجێ بكەین لەسەر بڕیاری بەغداد.
هاوكات باسی لەوەشكردووە، ئاگەداری بریكارەكانی بنكەكانی 263 تا 264 دەكەنەوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە، دوامۆڵەتی ئیداعكردنی بڕە پارەی سەبەتەی خۆراكی چوارەمە بكەوێتە سبەینێ پێنجشەممە غەرامە دەكەرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group