توركیا گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلانی توندتر كردوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
مستەفا قەرەسو ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە چاوپێكەوتنێكیدا رایگەیاند، چارەسەركردنی كێشەی كورد تەنیا بە دانانی چەك نابێت و ئەگەر دەوڵەت تەنیا وەك چەكدانان سەیری پرۆسەكە بكات، گەریلاو رێكخراوەكەیان قبوڵی ناكەن.
ئاشكراشیكردوە، هیچ دیدارو پەیوەندییەك لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان نەكراوە، ئەو رەشنوسێكی بۆ پێشكەشی دەوڵەت كردوە، بەڵام تائێستا حكومەت وەڵامی نەداوەتەوەو گۆشەگیرییەكەی توندتر كردوەتەوە، بەرامبەر بە سوتاندنی چەكەكانیش لەلایەن پەكەكەوە توركیا تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی كردەیی نەناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group