جوتیارانی كورد لە كەركوك داوای چارەسەری كێشەكانیان دەكەن

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەشێكی جوتیارانی كەركوك لەگەڵ فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەو داوایانكرد سەركردایەتی كوردستان دەستێوەردان بكات بۆ چارەسەركردنی ژمارەیەك زەویی كشتوكاڵی جوتیارانی كورد لە گوندی گورزە كە لەسەردەمی رژێمی بەعس بەناوی هاوڵاتییەكی عەرەبەوە كراوەو ئێستا ئەو هاووڵاتییە لە ژیاندا نەماوە تاكو بەشێوەیەكی ریشەیی كێشەكە چارەسەر بكرێت.
ئەو جوتیارانە راشیانگەیاندوە، بە مەبەست كارەبا لەسەر جوتیارانی ناوچەكە دەكوژێنرێتەوە بۆئەوەی بەروبومەكانیان بفەوتێت، هەروەها ترس و تۆقاندن و رفاندنیش بەرامبەر بە جوتیارانی كورد بەكاردەهێنن بۆئەوەی زەوییەكانیان بەكارنەهێنن.
جوتیارانی كورد لەگوندی گورزەیی ترسیان لەوەش هەبوە كە زەوییە كشتوكاڵییەكانیان بكرێنە شوێنی نیشتەجێبونی هاووڵاتیانی عەرەب و زەوییەكانیان روبەڕوی بە عەرەبكردن ببێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group