بە هەزاران زەوی تر بەسەر فەرمانبەرانی هەولێردا دابەشكرا

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
تیروپشك بۆ دابەشكردنی زیاتر لە 3 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و قەرەبوی جوتیارانی قەزای خەبات بەڕێوەچو.
لەوبارەیەوە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، لە درێژەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە سەرجەم پارێزگاو شارو شارۆچكەكانی كوردستان لەلایەن فەرمانگەكانەوە تا ئێستا كاری زۆر باشكراوە، هەمو فەرمانبەران كە بەپێی ئەو خاڵانەی دانراون دەبنە خاوەنی زەوی و سەرجەم فەرمانگەكانیش كاری پێویستیان تێدا كردوە. 
ئاماژەشیكردوە، لە هەنگاوێكی تری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێردا لە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی تیروپشك بۆ فەرمانبەرانی قەزای خەبات كراوە 2600 فەرمانبەر لە هەردوو راژەی مەدەنی و سەربازی زەویان بۆ دەرچو، هاوكات زیاتر لە 400 پارچە زەوی دیكەش بۆ قەرەبوی جوتیاران ئامادە كراوە كە بەپێی پرۆسە یاسایییەكان بەڕێوە دەچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group