ترەمپ داوا لە ناتانیاهۆ دەكات سوپاكەی لە چەند ناوچەیەك بكشێنێتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكس ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە راشكاوی داوای لە بنیامین ناتانیاهۆ كردوە سوپاكەی لە چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكشێنێتەوە، چونكە پێی وایە بوونی سوپای ئیسرائیل لەو ناوچانە بووەتە هۆی كێشەنانەوە بۆ ئەمریكا.
پێگەی هەواڵی ئەكسیۆسی ئەمریكی ئاشكرایكردوە، ئەو فشارەی واشنتۆن دوای دیدارەكەی سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی سوریا، لە پەراوێزی لوتكەی ناتۆ، دێت.
پێگەكە ئەوەشی راگەیاند، ئیداەی ئەمریكا هەوڵدەدات ئیسرائیل لەو ناوچانەی سوریا بكشێتەوە كە دوای روخانی رژێمی ئەسەد كۆنترۆڵی كردوون، بەڵام لێپرسراوانی ئەمریكی دەڵێن ناتانیاهۆ نایەوێت ئەو سازشانە بكات كە بۆ رێككەوتنی ئەمنی پێویستن.
هاوكات، ناتانیاهۆ جەخت لەسەر پێویستیی دروستكردنی ناوچەی ئارام دەكاتەوە بۆ رێگریكردن لە هێرشی هاوشێوەی 7ـی ئۆكتۆبەر. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group