وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران: گەروی هورمز بە شەڕ ناكرێتەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
محەمەد ئەكرەمی نیا وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران سەبارەت بە بارودۆخی گەروی هورمزو كردنەوەی گەروەكە لە لێدوانیكدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی رایگەیاند، هێزەكانیان بە هیچ شێوەیەك پاشەكشە ناكەن و گەروەكەش بە شەڕ ناكرێتەوە، تاكە ڕێگە بۆ كردنەوەی گەروی هورمز رێزگرتنە لەمافەكانی گەلی ئێران.
ئەكرەمی نیا وتیشی: تا دوا هەناسەیان دەوەستن و تۆڵەی خوێنی شەهیدەكانیان لە وڵاتانی دوژمنیان دەكەنەوە.
لەچەند رۆژی رابردودا سوپای پاسدارانی ئێران داخستنی گەروی هورمزی بەڕوی هاتوچۆی دەریاییدا راگەیاندو ئاشكرایانكرد تا هێرشەكانی ئەمریكا بەردەوام بێت لە ناوچەكەدا گەروەكە بە داخراوی دەمێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group