نەوا-
نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، ئەو دەستدرێژییانەی شاری هەولێرو سلێمانییان كردە ئامانج پێشێلكارییەكی رەتكراوەی سەروەریی عیراقن، هەر بەئامانجگرتنێكی خاكی عیراق لەژێر هەر پاساوێكدا بێت هەڕەشە لە ئاسایشی هاوڵاتیانی و سەقامگیرییەكەی دەكات.
سەرۆك كۆماری عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە، عیراق رەتیدەكاتەوە ببێتە گۆڕەپانی ململانێكان یان مەیدانێك بۆ یەكلاكردنەوەی كێشە ناوچەییەكان، هاوكات پابەندبونی عیراق بە پەیوەندییەك لەسەر بنەمای ِێزی هاوبەش و هاوسێیەتی باش دوپاتدەكەنەوە بەشێوەیەك كە سەروەریی وڵاتان بپارێزێت و گەلانی ناوچەكە لە گرژیی زیاترو ناسەقامگیری بەدور بگرێت.