ئەركی كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان كۆتاییها

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەیەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئالبرێشت فۆن ڤیتكە كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە دیدارێكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێزانینی بۆ پشتگیری و هاوكاریی بەردەوامی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان دوپاتكردوەتەوە، هەروەها سوپاسی كونسوڵی كردوە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی هەردوولا لەماوەی ئەركەكەیداو هیوای سەركەوتنی لە ئەركی داهاتویدا بۆ خواستوە.
لای خۆشیەوە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا سوپاس هەرێمی كوردستان كردوە بۆ ئەو هاوكاری و پشتیوانییەی لە ماوەی ئەركەكەیدا پێشكەشیان كردوە، هەروەها جەختی لەسەر خواستی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان و هاوكاریی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا كردوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group