نه‌وا
ئیڤان راكیتیچ ئه‌ستێره‌ی كرواتی هێڵی ناوه‌ندی به‌رشه‌لۆنه ره‌خنه له ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كه‌ی ده‌گرێت و به‌كه‌مته‌رخه‌م وه‌سفیده‌كات.
راكیتیچ له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه، كه ئه‌ركی یانه‌كه‌ی قورس ده‌بێت له یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا به‌رانبه‌ر یانه‌ی ناپۆلی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌شی له ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كه‌ی گرتوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئه‌مساڵدا هیچ یاریزانێكیان وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له عوسمان دیمبلی، لویس سوارێز، سێرجیۆ رۆبێرتۆ و جۆردێ ئه‌لبا نه‌كڕیوه، كه به‌هۆی پێكانه‌وه له یاریگاكان دوركه‌وتونه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سێرجیۆ رۆبێرتۆ و ئه‌رتۆرۆ ڤیداڵ سزادراون و له یاری گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به‌شدارنابن.
سه‌باره‌ت به بردنه‌وه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاش له‌لایه‌ن به‌رشه‌لۆنه‌وه، راكیتیچ ده‌ڵێت "ساڵانی پێشوو له ئێستا زۆر باشتر ده‌رده‌كه‌وتین، به‌ڵام نه‌مانتوانی به‌ده‌ستیبهێنین.. چاوه‌ڕێده‌كه‌ین بزانین ده‌توانین ئه‌مه بگۆڕین، ئه‌گه‌ر سێ یاری یه‌ك له دوای یه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنین پاڵنه‌رێكی باش ده‌بێت بۆ تیمه‌كه‌مان".