وەزارەتی كارەبا: ئەوانەی قەرزی كارەبایان لایە بۆیان دەخرێتە سەر پسوڵەی نوێ

22 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان دەڵێت، سەنتەری پارێزگاكان بە تەواوی بونەتە كارەبای 24 كاتژمێری ئەوانەی قەرزی كۆنیان لایە دەخرێتە سەر پسوڵەی تازە پێویستە بگەڕێنرێتەوە.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاندوە، لە هەرێمی كوردستان چوار ملیۆن هاوڵاتی و یەك ملیۆن هاوبەش لە پڕۆژەی روناكی سودمەندبون كە بەشێوەیەكی گشتی دوو ملیۆن هاوبەشی كارەبا هەن، بۆیە ئێستا پڕۆژەكە 50%ی جێبەجێ كراوەو بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە تاكۆتایی ساڵی داهاتو كارەبا لە تەواوی هەرێمی كوردستان دەبێتە 24 كاتژمێریی چونكە تیمەكان بەردەوام كاری خۆیان ئەنجامدەدەن.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا راشیگەیاندوە، ئەو گرفتانەی هەندێكجار رودەدەن وەك پچڕانی كارەبا كاتیەو چارەسەر دەبێت هیچ گرفتی پچڕانی كارەبا نامێنێت، بڕیاریشە تا دوای شەش مانگ مۆلیدەكان كار بكەن و هاوكارمان بن لەكاتی حاڵەتی كوژانەوەی كارەباو دواتر بە یەكجاری مۆلیدەكان دەكوژێنەوە، تائێستاش سێ هەزارو 22 مۆلیدە لە هەرێمی كوردستان كوژاونەتەوە.
لەبارەی قەرزەكانی كارەباوە ئومێد ئەحمەد بە سایتی فەرمی پارتی راگەیاندوە، قەرزەكان دەخرێتە سەر پسوڵەی نوێ پێویستە لە داهاتودا ئەوەی قەرزی لابێت بیداتەوە تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ لێخۆشبون نیە، چونكە ئەوە قەرزەو هاوڵاتیان نەیانگەڕاندۆتەوە پێویستە بیگەڕێننەوە، بۆیە دەخرێتە سەر ئەو پسوڵە نوێیە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group