زیاتر لە 465 هەزار موچەخۆر بە هەژماری من موچە وەردەگرن

22 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
زیاتر لە 465 هەزار موچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری منەوە موچەی مانگی شەش وەردەگرن.
بەگوێرەی راپۆرتێكی وەزارەتی دارایی، زیاتر لە 465  هەزار موچەخۆری حكومیی موچەی مانگی شەش بەشێوەیەكی دیجیتاڵی لەڕێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن.
راشگەیەنراوە كە پڕۆژەی هەژماری من لەوكاتەوەی لەساڵی 2023 دەستیپێكردوە پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو ئامانجیەتی زیاتر لە یەك ملیۆن موچەخۆر تۆمار بكات و موچەكانیان پێبدات.
ئاماژەشیكردوە، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار سودمەند لەفەرمانبەرانی حكومی خۆیان تۆماركردوە بۆ دروستكردنی هەژماری بانكی لەچوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من، هەروەها زیاتر لە 450 ئامێری راكێشانی پارە لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان جێگیركراون كە ئەمەش دڵنیای دەدات لە دەستڕاگەیشتنی موچەخۆران بە پارەكانیان بە درێژایی 24 كاتژمێری رۆژانە.
لەلایەكی ترەوە پرۆژەی هەژماری من بڵاویكردوەتەوە، موچەی مانگی حوزەیران خراوەتە سەر هەژماری بانكی سودمەندانی هەژماری من و ئەم مانگە لە ماوەی 3 رۆژدا زیاتر لە 465 هەزار مووچەخۆر دەتوانن بە ئاسانی و دور لە نۆرەگرتن لەڕێی هەژمارەكانیانەوە موچەكانیان وەربگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group