پێدانی دۆلار بە گەشتیارانی عیراق كەمدەكرێتەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بانكی ناوەندی عیراق بڵاویكردۆتەوە، میكانیزمێكی نوێ پەیڕەودەكەن بۆ پێدانی دراوی بیانی بە هاوڵاتیانی عیراقی ئەوانەی گەشتی دەرەوەی وڵات دەكەن ئەویش دانانی سنورە بۆ پارەی گەشتیاران كە پێشتر بڕی 3 هەزار دۆلاری ئەمریكی بوەو ئێستا بۆ 2 هەزار دۆلار دابەزیوە، ئەم رێوشوێنە بەشێكە لە هەوڵەكان بۆ باشتركردنی بەڕێوەبردنی كارەكانی فرۆشتنی دراوی بیانی.
ئاماژەشیكردوە، میكانزمەكە بەشێكە لە پاكێجێكی چاكسازیی كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە جێبەجێدەكرێت بۆ دڵنیابون لەوەی كە دراوی بیانی بۆ هەموان دەستدەكەوێت، بەمەش سەقامگیری بازاڕی دراو و باشتركردنی كارایی بەڕێوەبردنی سەرچاوەكان بەدەستدەخات.
جەختیشیكردۆتەوە، ئەم رێكارە نوێیە بەشێكە لە پرۆسەی بەهێزكردنی تواناكانی بانك بۆئەوەی بەشێوەیەكی كاریگەرو بەردەوام مامەڵە لەگەڵ گۆڕانكارییە ئابوریەیكان بكات و هاوسەنگ بێت لەگەڵ پێشهاتە جیهانییەكان لە سیستمی پارەدان و هاندانی بەكارهێنانی كارتی پارەدانی ئەلكترۆنی.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group