نووری مالیكی: گەندەڵی لەسەردەمی حكومەتی پێشوودا تەقییەوە

9 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، گەندەڵی لە حكومەتەكەی سودانی بە جۆرێك بڵاوبوەوە ناویان نابوو فەرهود"تاڵانی" نەك گەندەڵی.
نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆیندا ئاشكرایكردوە، سەرۆكی حكومەت بەڵێنیدابوو بەوەی ڕووبەڕووی گەندەڵە ببێتەوە، گەندەڵیەكەش تەنها لە عەدنان جومیلیدا كورت نەبووەتەوە، بەڵكو تائێستا تەنها ئەو ئاشكرابووەو ئەگینا زۆرێكمان هەیە لە كەرتی كارەباو بەندەرەكان و چەند بواری تردا.
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتیشی، من بە راشكاوی دەیڵێم گەندەڵی لەسەردەمی حكومەتی پێشوودا تەقییەوە، تەقینەوەیەكی مەترسیدار، هەموو حكومەتەكانی پێشوو گەندەڵییان تیادابوو، گەندەڵی لە هەموو وڵاتێك بوونی هەیە، بەڵام گەندەڵی بەوشێوەی كەلای ئێمە روویدا، پێشینەی نەبووەو رووینەداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group